Selma Kasap
25 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
ژەنیاری بەریتانی، یوسف ئیسلام کە بە مەبەستی سازکردنی کۆنسێرت لە میانی "فێستیڤاڵەکانی رێگای کولتووری تورکیا" لە تورکیایە، بوو بە میوانی پەخشی ئاژانسی ئانادۆڵو.
یوسف ئیسلام کە بە ناوی کات ستیڤینز لە دەیەکانی شەشەم و حەوتەمی سەدەی رابردوو لە رێگای ژمارەیەک ئەلبوومەوە ناوبانگی پەیدا کرد لە ١٩٧٧ بوو بە موسڵمان و ناوی خۆی گۆڕی بۆ "یوسف ئیسلام"، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵوی کرد و لەلایەن جێگری بەڕێوەبەری گشتیی، ئۆغوز ئەنیس پەرو و رێکخەری بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان، ئۆغوز کاراکوش-ەوە پێشوازی لێ کرا. دواتریش بەشداری کرد کە پەخشی ئاژانسی ئانادۆڵو.

ژەنیاری بەریتانی، یوسف ئیسلام ئاماژەی بەوە دا کە دەمێکە دەیەوێت کۆنسێرت لە تورکیا سزا بکات و خۆشحاڵە بەوەی توانی ئەم کارە بکات، گوتی: "زۆر خۆشحاڵم کە توانیم بەڵێنەکەم بەرمە سەر و کۆنسێرت لە تورکیا ساز بکەم".
یوسف ئیسلام ئاماژەی بەوە دا کە داهاتی کۆنسێرتەکە دەبەخشێت بە "شەمەندەفەری ئاشتی" Peace Train کە بە دەستپێشخەری وەقفی یوسف ئیسلام دامەزرێندراوە و سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی پڕۆژەی دابینکردن و گەیاندنی هاوکاری بەوانەی پێویستییان پێیە وەک پابەندبوون بە فەرموودەیەکی حەزرەتی محمد (د.خ) کە فەرموویەتی "کەسە سک برسییەکان تێر بکەن"، کۆنسێرتی زیاتری ساز کردووە.

یوسف ئیسلام سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە بنکەیەک لە بەریتانیا هەیە بە ناوی "Maqam Centre"، گوتی: "ناوی ئەمە لە ناوی ئەو شوێنەوە هاتووە کە حەزرەتی ئیبراهیم لە کاتی بونیادنانی کەعبە لەوێوە دەرچووە. دەمانەوێت ئەوێ بکەینە بنکەیەکی جوان و بۆ ئەمەیش ئیلهامم لە هونەری تەلارسازیی تورکیا وەرگرتووە، هەروەها تەلارسازێکی تورکیش هەیە هاوکاریمان دەکات بۆ ئەمە".
