Abdullah Abdulmanaf Shukur
30 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2022
ھەولێر - AA
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا کۆبووەوە.
عەلی رەزا گونەی لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وێنەیەکی لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "سەردانی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا-مان کرد و تاوتوێی پرسە ھاوبەشەکانی رۆژەڤمان کرد".
لای خۆیەوە، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا لە ھەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وێنەیەکی دیدارەکەی لەگەڵ عەلی رەزا گونەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "پێشوازییمان لە عەلی رەزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا کرد و جەختمان کردەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕ لە بوارە جیاجیاکاندا".