Heman Hussein Yaseen
05 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2024
هەولێر -AA
لە سەردانەکەی بۆ هەولێر، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئانڵ بۆرا ئینان سەردانی خانەی بێسەرپەرشتانی لە هەولێر کرد کە بە هاوکاری مانگی سووری تورکی دروستکراوە و جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاوکارییەکانییان بۆ خانەی بێسەرپەرشتان.
کۆنسوڵی تورکیا لە هەولێر ئەرمان تۆپچو یاوەری باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بوو.
لە میانی سەردانەکەیدا بۆ خانەی بێسەرپەرشتان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، ئانڵ بۆرا ئینان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “دوێنێ لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزابی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ئایدن مەعروف کۆبووینەوە، هاوکات ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووینەوە و تیاییدا تاوتوێی پەیوەندییەکانمان کرد و هەروەها هەڵسەنگاندنمان بۆ دوا پێشهاتی ناوچەکە کرد”.
ئینان گوتیشی: “لەگەڵ منداڵانی بێسەرپەرشت کۆبووینەوە و دیاریمان پێشکەش کردن، هەروەها مانگی سووری تورکیش بەردەوامن لە هاوکارییەکانی ئەم خانەیە”.