Sarmand Hameed
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی لە دیدارێکدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە، هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و مەترسییەكانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەکە بوو.