تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. سێ هەزار و ٥٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەزار و ٤٣٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 29.07.2021 - نوێکردنەوە : 29.07.2021
هەرێمی کوردستان.. سێ هەزار و ٥٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە هەزار و ٤٦٩ تووشبوو، ٧٤٩ لە سلێمانی، ٧٤٩ لە هەولێر، ٦٤ لە گەرمیان، ١٤ لە راپەڕین و ١١یش لە هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٣٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٨٧٩ کەس، ٣١٩ کەس لە سلێمانی، ١٩٨ کەس لە هەولێر، ٣١ لە گەرمیان، شەش کەس لە هەڵەبجە و سێ کەسیش لە راپەڕین.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠ کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، پێنج کەس لە دهۆک، دوو لە هەولێر، دوو لە سلێمانی و یەک کەسیش لە گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و ٤٢٢ هەزار و ٣٧٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٢٢٧ هەزار و ٣٣٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ١٩٧ هەزار و ١٨١ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٥ هەزار و ٤٠٨ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا چوار هەزار و ٧٥٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın