İdris Sülün
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرانسەری جیهاندا، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، چوار ملیار کەسی تێپەڕاند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Ourworldindata.org"، چین بە بەکارهێنانی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆز ڤاکسین لە ریزبەندی یەکەمی جیهاندایە، دوای ئەو هیندستان ٤٥٠ ملیۆن و ٧١٠ هەزار، ئەمریکا ٣٤٣ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار، بەڕازیل ١٣٧ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار، ئەڵمانیا ٩١ ملیۆن، بەریتانیا ٨٤ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار، ژاپۆن ٨٢ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار، تورکیا ٧٠ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار، فەڕەنسا ٦٩ ملیۆن و ٦٩٠ هەزار، ئیتاڵیا ٦٧ ملیۆن ، ئیندۆنێزیا ٦٤ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار، مەکسیک ٦٣ ملیۆن و ٣١٠ هەزار، رووسیا ٥٩ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار و ئیسپانیا ٥٥ ملیۆن و ١٩٠ هەزار.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا، تا ئەمڕۆ ٧٠ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ٦٥٦ دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا لەو وڵاتە لە هاووڵاتییان دراوە.
لە کاتێکدا تورکیا ریزبەندی هەشتەمی گرتووە لە جیهاندا لە رووی پێدانی زۆرترین ڤاکسینی بە هاووڵاتییان، ٤٠ ملیۆن و ٣٥٢ هەزار و ٥١١ کەس دۆزی یەکەمی ڤاکسین و ٢٥ ملیۆن و ٦١٩ هەزار و ٣٠١ کەسیش دۆزی دووەی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
لە لایەکی دیکەوە، بەگوێرەی ئامارەکانی ماڵپەڕی "Worldometers" لە سەرانسەری جیهاندا، زیاتر لە ١٩٦ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و زیاتر لە چوار ملیۆن و ٢٠٤ هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.