Sayed Khodaiberdi Sadat
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2021
کابول - AA
لە ئاکامی دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی نورستان خۆرهەڵاتی ئەفغانستان نزیک سنوور لەگەڵ پاکستان، ٤٠ کەس گیانیان لەدەست دا.
سەرۆکی شورای ویلایەتی نورستان، سادوڵڵا پایاندازۆی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد کە دوای بارینی بارانێکی بەلێزمە لە شارۆچکەی کامدیش، کارەساتی لافاو روویداوە و بەهۆیەوە ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی ٨٠ خانوو کەوتوونەتە ژێر لافاوەوە و هێشتا دەیان کەس بێ سەروشوێنن کە بەر لافاوەکە کەوتوون.
سادوڵڵا پایاندۆزی باسی لەوە کرد کە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن درێژەی هەیە و هێشتا هاوکاری مرۆیی نەگەیشتووەتە ناوچەکە کە لەژێر کۆنترۆڵی تاڵیباندایە.