جيهان, ئابووری

نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ١٧ سەنت

بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٢ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

Firdevs Yüksel, Sibel Morrow  | 29.07.2021 - نوێکردنەوە : 29.07.2021
نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ١٧ سەنت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ١٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٣٢ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٣ دۆلار و ٨٧ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٠٩:٢٦ی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠،٤١ بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ١٧ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٢ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو بۆ چوار ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە، ئەمەیش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروست کرد.

بەگوتەی چاودێران بڕیارەکەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی ریکخراوکە (ئۆپیک +) بۆ زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیل بۆ بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە مانگی ئابدا، رەنگە ببێتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.

لە لایەکی دیکەشەوە دووبارە هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ژمارەیەک وڵاتی جیهاندا، کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخەکان دروست کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın