Bekir Aydoğan
25 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2021
به‌غدا- AA
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی كۆبوویه‌وه و تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌یان كرد.
فاتیح یڵدز له په‌یامێكدا كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی كۆبووه‌ته‌وه.
یڵدز رایگه‌یاندووه: "جه‌ختم له سووربوونی وڵاته‌كه‌مان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ عێراق كرده‌وه كه نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی سه‌قامگیریی توركیا به‌ڵكو له‌ڕووی سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌ش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه".