Heman Hussein Yaseen
24 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2021
ھەولێر - AA
- وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و حەفت حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی پێنج ھەزار و ١٣٨ پشکنین، ٥١٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ١٧٢ حاڵەت، سلێمانی ٢٠٢ حاڵەت، دھۆک ١٣٧ حاڵەت، ئیدارەی گەرمیان چوار حاڵەت و ئیدارەی راپەڕین یەک حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا حەفت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە چوار حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر و یهك حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی، دوو حاڵەت لە پاريزگای دهۆک بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١١٦ ھەزار و ٨١١ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٦١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.