Haydar Karaalp
29 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2022
به‌غدا – AA
پارتی دیموكراتی كوردستان كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات باره‌گای لقه‌كه‌ی له به‌غدا رووخاند، دوای ئه‌وه‌ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه ئاگری تێبه‌ردرا.
باره‌گای لقی پارتی دیموكراتی كوردستان به شۆفڵ له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت خرا.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت بڕیاری رووخاندنهكه "وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بووه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه ئاگر له‌و باره‌گایه به‌ردراوه و حكوومه‌تیش رێگه‌ی له‌وه نه‌گرتووه".
پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌روه‌ها چالاكییه سیاسییه‌كانی له به‌غدای پایته‌خت راگرت.
كه‌سێك به‌ناوی "نایف كوردستانی" كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌ندامی پارتییه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ره‌خنه‌ی له مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانی شیعه گرت. دوای كاردانه‌وه‌كان ئه‌م كه‌سه تویته‌كه‌ی سڕییه‌وه و داوای لێبوردنی له مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی كرد.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و تویته گرووپێك هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا و ئاگریان تێ به‌ردا.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت ئه‌و كه‌سانه سه‌ربه هێزه میلیشیاكانی شیعه‌ن.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه به‌رپرسیاره له ئاسایشی ناوچه‌كه له كار دوور خرایه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و كه‌سه‌ی تویته‌كه‌ی كردووه ئه‌ندامی ئه‌وان نییه.
پێشتریش له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به‌و جۆره گرووپانه‌وه، باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.