Fakhradin Ibrahim Mohammad
17 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر - AA
باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق بە هۆی لافاوەکەی هەولێر پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.
لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق بە هۆی لافاوەکەی هەولێر پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "بە پێی زانیارییە بەراییەکان، بە هۆی لافاوەوە لە پارێزگای هەولێر سەر بە عێراق هەشت کەس بوونە قوربانی و بووەتە هۆی زیان و زەرەری ماددی بە هاوولاتیان".
باڵیۆزخانەی تورکیا راشیگەیاندووە، "داوای لێخۆشبوون بۆ قوربانیانی لافاوەکە و هیوای چاکبوونەوە بە برینداران دەخوازین. سەرەخۆشی لە خەڵک و کاربەدەستانی ناوچەکە دەکەین".
- ھاکان کاراچای پرسه و هاوخهمى خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی ھەولێر كرد
کۆنسوڵی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای پرسه و هاوخهمى خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی ھەولێر كرد.
کۆنسوڵی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای لەبارەی لافاوەکەی شاری ھەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییان ئەو لافاوە دەکەین و ھاوخەمیانین".
کاراچای هەروەها ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.