Heman Hussein Yaseen
17 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2021
ههولێر - AA
قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، نەبەز عەبدولحەمید، رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر بۆ ١٢ کەس بەرزبووەتەوە.
نەبەز عەبدولحەمید، بۆ میدیا خۆجێییەکان رایگەیاندووە کە، تا ئێستا ١٢ کەس بەھۆی لافاوەکەوە گیانییان لەدەستداوە، کە یەکێک لەوانە بەھۆی ھەورە تریشقەوە گیانی لەدەستداوە.
قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکانەوە ئاشکرای کردووە کە لەنێو قوربانیەکان هاووڵاتیی وڵاتانی دیکەش هەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخووڕ لە سنووری پارێزگای ھەولێری گرتەوە و لە چەند گەڕەک و ناوچەیەک لافاو دروست بوو کە بەهۆیەوە ١٢ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا، هەروەها خانوو، ئۆتۆمبێل و شوێنکاری بەشێک لە ھاووڵاتییان بەهۆی لافاوەکە زیانیان پێگەیشت.