Sarmand Hameed
17 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانى لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا له‌گه‌ڵ پارێزگارى هەولێر، ئومێد خۆشناو نیگەرانى خۆى لەبارەى دۆخى ئه‌و شوێنانه‌ى سه‌ربه پارێزگاى هەولێر کە بەهۆى شەپۆلێکی بە خوڕى باران و دروستبوونى لافاوەوە دووچارى زیان هاتوون، دەربڕى و هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆشی بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان راگەیاند.
بەگوێرەی ئەو راکەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەسعود بارزانى جەختی لەوە کردەوە كه لە زووترین کاتدا هەرچى پێویست دەکات ئەنجامى بدەن بۆ بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
لای خۆیه‌وه پارێزگارى هه‌ولێر دۆخى شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى روونكردووە و پرۆسه‌ى فریاكه‌وتن و رزگاركردن و كارى تیمه فریاگوزارییه‌كانی بۆ مەسعود بارزانى باس كرد، هه‌روه‌ها دووپاتیشی كردووە كه تەواوى داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ئامادەباشى و كارکردن و به‌دواداچوونی بەردەوامدان بۆ پێشهاته‌كان و هەرچى پێویست بێت بۆ زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.
پارێزگارى هەولێر هەروەها دڵنیایی دا مەسعود بارزانی داوە کە سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام لەگەڵیان لەسەر هێڵە بۆ ئەنجامدانى هەرچی پێویست بێت لە هاریکارى و یارمەتیدان و بەهانەوەچوونى لێقەومان.