17 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2021
شنگال - AA
ئەمرۆ ھەینی، جەژنی ڕۆژیێن ئێزدی کە یەکێکە لە کۆنترین و پیرۆزترین جەژنەکان لای ئێزدییەکان بەرز راگیرا.
ساڵانە ئیزدییەکان لەو کاتەی ساڵدا سێ رۆژ بەرۆژوو دەبن و لە رۆژی چوارم جەژن دەکەن و بەو بۆنەیەشەوە کوردانی ئیزدی سەردانی مەزارگە ئایینییەکانیان دەکەن و دوعا و نزا دەکەن.
جڤاکی ئێزدییەکان ساڵانە زیاتر لە ١٠ جەژنی سەرەکیان ھەیە ھەر یەک خاوەنی نەریتی تایبەتی بە خۆیەتی و ئێزدییەکان لەم جەژنەدا چەندین ھێمای پیرۆزیان ھەیە کە ئەنجامی دەدەن.
هەزاران کەس لە کوردانى ئێزدى بە لێدانی دەف سەردانی مەزارگەکان و شوێنە پیرۆزییەکانیان دەکەن و ئێوارەی ئەو رۆژش ئیزدییەکان قوربانی سەر دەبرن.