Abdullah Abdulmanaf Shukur
03 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانی لەدەستدا.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاند کە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی، عەلی عەبودی بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانی لەدەستداوە.
لە ماوەکانی رابردوودا بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەرپرسانی دیکەی عێراق گیانیان لەدەستداوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تا ئێستا کۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٥٥٨ ھەزار و ٧٦٧ کەس و لەوانە ١٢ ھەزارو ٣٦١ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.