سياسەت, عێراق

ئەرشەد ساڵحى: "پەكەكە تاكتيكى شوێن گۆڕين بەکاردەهێنێت"

سەرۆكى بەرەى توركمانى عێراقی ئەرشەد ساڵحى: "يەكێك لە گەورەترين هۆكارەكانى خراپى پەيوەندييەكانى عێراق لەگەڵ دراوسێكانى هەبوونى پەكەكەيە لەسەر خاكەكەى".

Ali Makram Ghareeb  | 03.12.2020 - نوێکردنەوە : 04.12.2020
ئەرشەد ساڵحى: "پەكەكە تاكتيكى شوێن گۆڕين بەکاردەهێنێت"

At Ta mim

كەركووك - AA

سەرۆكى بەرەى توركمانى عێراقی، ئەرشەد ساڵحى رايگەياند دەرچوونى چەكدارانى رێكخراوى تيرۆريستيى پەكەكە لە شارۆچكەى شنگال، تەنها تاكتيكى جێگەگۆڕينە.

ساڵحى لە لێدوانێکیدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، ئاماژەى بەوەكرد كە بابەتى دەركردنى پەكەكە لە چوارچێوەى "رێككەوتنى شنگال"ى نێوان هەولێر-بەغدا و ئەو شوێنەى كە بۆی دەنێردرێ هێشتا روون نییە.

ساڵحى، ئەوەشى راگەياند كە پەكەكە تاكتيكى شوێن گۆڕين بەکاردەهێنێت و جەختى لەوە كردەوە كە ئەگەر پلانى دەركردنى تيرۆريستان لە شنگال و دووبارە جێگیرکردنیان لە ناو سنوورەكانى عێراق لە مەخموور، قەنديل، كەركووك يان تەلەعەفەر، ئەوە مەترسييەكان گەورەتر دەكات.

- "پەكەكە و داعش دوو رووى هەمان دراون"

ئەرشەد ساڵحى، ئاماژەى بەوەش كرد كە بەهۆى رێكخراوەكانى تيرۆرەوە عێراق تووشى گرفتێكى گەورە بووەتەوە و گوتیشى:

"پەكەكە و داعش دوو رووى هەمان دراون. ئامانجى هەردووكيان شێواندنى سەقامگيرى عێراق، پارچەكردنى وڵاتەكە و زيان گەياندنە بە وڵاتانى دراوسێ. گوتمان لە رێكخراوى تيرۆريستى داعش رزگارمان بووە، ئێستا پەكەكەمان بۆ دەرچووە. يەكێك لە گەورەترين هۆكارەكانى خراپى پەيوەندييەكانى عێراق لەگەڵ دراوسێكانى هەبوونى پەكەكەيە لەسەر خاكەكەى".

ساڵحى ئەوەشى وەبيرهێنايەوە كە بە گوێرەى دەستوورى عێراق، نابێت هيچ رێكخراوێكى تيرۆريستى يان گروپێكى چەكداریى لەدەرەوەى ياسا لە سەر خاكى عێراق بوونیان هەبێت و گوتى، "دەركردنى پەكەكە لە شنگال و جێگيركردنى لە شوێنێكى ديكە لە ناو خاكى عێراق كێشەكە چارەسەر ناكات".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın