Sarp Özer
17 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2015
پارتی ماف و ئازادی (ھاکپار) روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و خۆشحاڵی لەبارەی رزگارکردنی شەنگال لە دەست داعش لە لایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە نیشان دراوە و گوتراوە کە "پارتەکەمان بە دڵخۆشی و خرۆشەوە پێشوازی لە رزگارکردنی شەنگال بە فەرماندەیی بەڕێز مەسعوود بارزانی و ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات. بە بۆنەی رزگارکردنی پارچەیەکی پیرۆزی کوردستان پیرۆزبایی لە گشت پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".
لە بەشێکی ئەو روونکردنەوەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە دەستبەجێ چارەسەری برینەکانی شەنگال بکرێت و ھاتووە "لە باشووری کوردستان لەسەر بابەتی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی ھەوڵ دەدرێت گرژی ناوخۆیی و دژی بارزانی دەسکەوتەکانی باشوور بخرێتە مەترسییەوە و بەو ھۆیەوە پارتەکەمان تیشک دەخاتە سەر ھێزەکانی داگیرکەر کە ئەم پیلانانە دەخەنەڕوو. پارتەکەمان ھەموو کاتێک دژی دەستێوەرادانی ھێزەکانی دەرەکییە لە باشووری کوردستان کە بەھۆیەوە ھەوڵ دەدرێت کوردستان بۆ ناسەقامگیری بەرن و دەسکەوتەکان بخەنە مەترسییەوە".
ھاوکات ھەڵسەنگاندن لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنیش خرایەڕوو و گوترا کە "پێویستە ھاکپار بخرێتە نێو ھاوکێشەی سیاسەت. لایەنگرین لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە رێگەی ئاشتەوایی و دیموکراسی".