Ferdi Türkten
03 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، پەيوەندييەكى تەلەفۆنيى لەگەڵ سەركۆمارى ئێران حەسەن رووحانى ئەنجامدا.
بە گوێرەى ئەو راگەیەندراوەی كە لە فەرمانگەی پەيوەندييەكانى سەر بە سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا بڵاوكراوەتەوە، لە ميانى پەيوەندييە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و رووحانى-دا، تاوتوێى هەنگاوەكانى پتەوكردنى پەيوەندييەكانى نێوان توركيا-ئێران و هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەكانى ناوچەكە كراوە.
ئەردۆغان، لە پەيوەندييەكەدا رايگەياندووە، كە تيرۆركردنى زاناى ئێرانى موحسين فەخريزادە تووشى خەمێكى قووڵى كردوون و پرسە و سەرەخۆشى خۆى بۆ گەلى ئێرانى برا و خانەوادەی فەخريزادە دەربڕى.
ئەردۆغان، سەرنجى بۆ سەر كاتى تيرۆركردنەكە راكێشا و رایگەیاند کە هێرشەكە ئاشتى و ئارامى ناوچەكەى كردووەتە ئامانج بەڵام لەو بڕوايەدايە كە جارێكى ديكە ئومێدى ئەو لايەنە تاريك پەرستانەى كە دەيانەوێت ناوچەكە بۆ نائارامى رابكێشن بە فيڕۆ دەچێت.
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، لە ميانى پەيوەندييەكەيدا لەگەڵ رووحانى، رايگەياند ئيتر ناكۆكييەكانى قەرەباغ چووەتە قۆناغێكى نوێوە و جەختى لەوەش كردەوە كە دووركەوتنەوە گرنگە لەهەر هەوڵێك زيان بە يەكپارچەيى خاك و سەروەرى ئازەربايجان بگەیەنێت. ئەمە دەرفەتێكە بۆ كردنەوەى پەنجەرەى نوێ بۆ بونياتنانى ئاشتى و ئارامى هەميشەيى كە لە بەرژەوەندى سەرجەم وڵاتانى ناوچەكە دەبێت بە ئەرمينياوە.