جيهان, کۆڤید- ١٩

گوتارى ئەردۆغان لە دانيشتنى تايبەتى ئەنجوومەنى گشتيى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا

سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان لە بارەى بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا گوتى: " كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، لەسەدەى ٢١مدا رووبەڕووى گەورەترين تاقيكردنەوەى جيهانى بووەتەوە".

Zafer Fatih Beyaz  | 03.12.2020 - نوێکردنەوە : 03.12.2020
گوتارى ئەردۆغان لە دانيشتنى تايبەتى ئەنجوومەنى گشتيى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان لە بارەى بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا گوتى: " كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، لەسەدەى ٢١مدا رووبەڕووى گەورەترين تاقيكردنەوەى جيهانى بووەتەوە".

ئەردۆغان، لە رێگەى پەيامێكى ڤيديۆييەوە بەشدارى لە دانيشتنى تايبەتى ئەنجوومەنى گشتيى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا كرد.

ئەردۆغان، لە بارەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە گوتى: "ئەو بابەتەى ديكەى كە پەتاكە وەبيريهێناينەوە، ئەوەيە كە پێويستە ريفۆرمێك لە سستەمى نەتەوە يەكگرتووەكان لەژێر رۆشنايە هەڕەشە و پێداويستييەكانى ئەمڕۆمان بكرێت".

ئەردۆغان گوتيشى "لەوبڕوايەدام كە بۆ ئەوەى سستەمى نەتەوە يەكگرتووەكان زياتر كاريگەر، ديموكراتتر، دادپەروەرانە و شەفاف بێت پێويستە ئەنجوومەنى گشتیى بەهێزتر بكرێت".

سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەردۆغان، گوتیشى: "كليلى تێپەڕاندنى ئەم قۆناغە سەختە، هەماهەنگى نێودەوڵەتى و پاڵپشتى جيهانييە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın