عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٢٤٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ١٧٧ کەس چاکبوونەتەوە و نۆ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 03.12.2020 - نوێکردنەوە : 08.12.2020
هەرێمی کوردستان.. ٢٤٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٩٧ تووشبوو، ٦٥ لە دهۆک، ٦٩ لە سلێمانی، ١٣ لە گەرمیان و لە پارێزگای هەڵەبجەیش چوار تووشبوو تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٠٧ کەس، ٢٣ کەس لە سلێمانی، حەوت کەس لە دهۆک، ٣١ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەش نۆ کەس چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، یەک کەس لە دهۆک، دوو کەس لە سلێمانی، چوار کەس لە هەولێر، یەک کەس لە گەرمیان و یەک کەسیش لە راپەڕین.

بەپێی ئاماری گشتیی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا، ٨٢٨ هەزار و ٦٧٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تا ئێستا، ٩٧ هەزار و ٥٨٤ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦١ هەزار و ٢٠٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٣ هەزار و ١٨٦ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش سێ هەزار و ١٩٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın