Zana Natık Kerem
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
بەغدا ــ AA
حەشدی شەعبی رایگەیاند، هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە دووەم رۆژی ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە لە سنووری باشووری پارێزگای كەركووك بە ئامانجی دەستگیرکردنی تیرۆریستانی داعش ئەنجامی دەدەن درێژەیان بە ئەركەكانیان داوە.
لەمبارەیەوە راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاوی كردەوە هێزەكانی لیوای 16ی سەربە حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدرال لە دووەم رۆژی ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە لە دوێنێ سێشەممەوە بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی سنووری باشووری پارێزگای كەركووك ئەنجامی دەدەن، درێژەیان بە ئەركەكانیان داوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە لە دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەدا، ئۆپەراسیۆنی پاكسازیكردن لە ناوچەكانی باشووری كەركووك ئەنجامدراوە كە لە میانیدا دوو حەشارگەی داعش لە ناوچەكەدا، خاپووركراون.
لە دوێنێ سێشەممەوە هێزە هاوبەشەكانی عێراق كە ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی سنووری باشووری پارێزگای كەركووك ئەنجام دەدەن كە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.