Sarmand Hameed
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەبۆنەی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچییەوە پیرۆزبایی له موسڵمانانی هەرێمی كوردستان و جیهان کرد.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی کە لە ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "بهبۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راشیگەیاندووە "هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و خۆشی و سەقامگیریی و کۆتاییهاتنی قەیران و نەهامەتییەکان بێت لە کوردستان و جیهاندا".
لە کۆتایی پەیامەکەی مەسرور بارزانی هاتووە "یادی پڕ شکۆی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت".