Selçuk Acar,Mohammed Baqi Hussein
17 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
نیویۆرك - AA
مۆنۆمێنتی 16یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌براهام لینكۆڵن كه به یاسا كۆتایی به كۆیلایه‌تی هێنا له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كه‌وته به‌ر هێرشی گرووپه نه‌ژادپه‌رسته‌كان.
له كاتێكدا مشتومڕه‌كان له‌سه‌ر خۆپیشاندانی دژیه‌كی نه‌ژادپه‌رسته‌كان و نه‌یارانی له شاری شارلۆتسڤیڵی ویلایه‌تی ڤیرجینیا به‌رده‌وامه، گرووپه نه‌ژادپه‌رسته‌كان له واشنتۆنی پایته‌خت هێرشیانكرده سه‌ر مۆنۆمێنتی ئه‌براهام لینكۆڵن.
له‌سه‌ر یه‌كێك له ستوونه‌كانی مۆنۆمێنتی لینكۆڵن له واشنتۆن له لایه‌ن نه‌ژادپه‌رسته‌كانه‌وه به بۆیه‌ی سوور جنێو نووسراوه.
هاوكات له ئه‌مریكا مشتومڕی لادانی ئاڵا و مۆنۆمێنت و نیشانه‌كانی كۆنفیدراسیۆن به‌رده‌وامه.
دوای رووداوه توندوتیژییه‌كانی شارلۆتسڤیڵ، له شاری باڵتیمۆری سه‌ربه ویلایه‌تی ماریلاند له شه‌وێكدا ئه‌و مۆنۆمێنتانه‌ی بۆ فه‌رمانده و جه‌نگاوه‌رانی لایه‌نگری كۆیلایه‌تی لادران.
هاوكات پێشنیازكراوه بۆ لادانی چه‌ندین مۆنۆمێنت له چه‌ند شارێكی ویلایه‌ته‌كانی ماریلاند، كێنتوكی، تێنێسی و فلۆریدا.