Ramal Abdullah Mahmood
17 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2017
ئانتالیا – AA
لە شارۆچکەی کەمەر سەر بە پارێزگای ئانتالیا فێستیڤاڵی تاقیکردنەوە بۆ گەورەترین کێکی لە میوە درووستکراو لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەکە لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی گەڕەکی تەکیرۆڤا بە بەشداری نزیکەی هەزار منداڵ کە لە ٥٤ وڵاتەوە هاتبوون و بەشێکیان جلی کولتوورییان لەبەرکردبوو، بەڕێوەچوو.
کێکەکە لە لایەن ١٤٠ وەستای تایبەتمەندەوە درووستکراوە. درووستکردنیشی ماوەی یەک مانگی خایاندووە.
بە ئامادەبوونی راوێژکاری ریکۆردەکانی گینس و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کانزا لە زانکۆی ئیستانبوڵ تەکنیک پڕۆفیسۆر دکتۆر ئۆرهان کوڕاڵ و راوێژکاری ریکۆردەکانی گینس ئایدن تورکگوجو کێکەکە پێورا کە ٦٣٣ مەتر و سێ سانتیمەتر بوو.
ئۆرهان کوڕاڵ لە میانی فێستیڤاڵەکەدا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە تاقیکردنەوەکە بێکێشە بەڕێوەچووە. ئاماژەی بەوەشدا بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی ئەو تاقیکردنەوەیە دۆسیە ئامادەکراوەکان ئاراستەی بارەگای گشتی گینس لە لەندەن دەکەن، گوتیشی: "ریکۆردی پێشوو ٥٦١ مەتر بوو کە هی ئیندۆنێزیا بوو".