Serhat Bağbars,Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
تیروپشکی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ناوەندیی گشتیی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا لە شاری نیۆنی سویسرا راکێشرا.
لە ئەنجامی تیروپشکەکەدا یانەی بێشیکتاشی تورکی کە یەکەمجارە بۆ قۆناغی ١٦ سەردەکەوێت بەرەو رووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەبێتەوە و یاریی چوون لە دەرەوەی یاریگای خۆی و یاریی گەڕانەوەش لە نێو ماڵی خۆیدا ئەنجامدەدات.
هاوکات یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەزری پێشووی خولەکە رووبەڕووی یانەی پاریسان جێرمانی فەرەنسی دەبێتەوە.
یارییەکانی چوونی قۆناغی ١٦ رۆژانی ١٣-١٤ و ٢٠-٢١ی شوباتی ٢٠١٨ و یارییەکانی گەڕانەوە رۆژانی ٦-٧ و ١٣-١٤ی ئازار ئەنجامدەدرێن. یاری کۆتایی خولەکەش رۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨ لە یاریگای ئۆڵۆمپی شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت.
ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەم شێوەیەیە:
بایرن میونشن - بەشیکتاش
بازل - مانچستەر سیتی
ریاڵ مەدرید - پاریسان جێرمان
یوڤێنتوس - تۆتنهام
شاختار دۆنێتسک - رۆما
پۆرتۆ - لیڤەرپوڵ
چێڵسی - بارسێلۆنا
سیڤییا - مانچستەر یونایتد