Arif Yusuf,Zana Natık Kerem
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2018
کەرکووک ــ AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، لە ئاکامی ھێرشێکی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی دامەزراوە نەوتییەکان لە پارێزگای کەرکووک، دوو پۆلیس کوژران.
ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حامد عوبێدی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو زانیاری زیاتری لە بارەی ھێرشەکە خستەڕوو و گوتی: "درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک تیرۆریستی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بازگایەکی ھێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی دامەزراوە نەوتییەکان لە شارۆچکەی دووبز باکووری رۆژئاوای شاری کەرکووک".
حامید عوبێدی باسی لەوەشکرد کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو پۆلیسی پاسەوانی دامەزراوە نەوتییەکان کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.