Mazin Majeed Asaad Baqal
30 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2018
كه‌ركووك - AA
له هێرشێکی خۆكوژیدا بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنین له ناحیەی عه‌باسی سه‌ربه قەزای حه‌ویجه باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، دوو پۆلیس کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
بنكه‌ی پۆلیسی عه‌باسی رایگه‌یاندووە "بەرەبه‌یانی ئەمڕۆ خۆکوژێک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووەتە سەر خاڵێكی پشكنین هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە دەروازەی ناحییەکە".
لە راگەیەنراوەکەی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌باسیدا ئاماژه به‌وه كرا كه له‌و هێرشه خۆکوژییەدا، دوو پۆلیس کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له كانوونی یه‌كه‌می 2017دا کۆتاییهاتنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی له عێراق راگەیاند به‌ڵام تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی په‌لاماری خۆكوژی، کردەی تیرۆریستی و رفاندنی هاووڵاتییان به‌تایبه‌تی له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان.
سوپای عێراق، له ئه‌یلوولی 2017دا پاككردنه‌وه‌ی قەزای حه‌ویجه‌ی له تیرۆریستانی داعش راگه‌یاند.