Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
30 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا له پێناو بەدەستهێنانی دەستکەوت سڵ له گوشارخستنه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناكاته‌وه.
زه‌ریف كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له ئه‌نقه‌ره‌یه به ئاژانسی فه‌رمی ئێران ئیرنای راگه‌یاندووە: "ئه‌مریكییه‌كان ده‌ریان خست كه بۆ گوشارخستنه سه‌ر و بەدەستهێنانی دەستکەوت سنوور ناناسن. ته‌نانه‌ت خۆیان له گوشارخستنه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی خۆیشیان نه‌پاراستووه".
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا، توركیا و وڵاتانی ئه‌ورووپاش گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئیداره‌ی واشنتۆن هاوبه‌شێكی جێی متمانه نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ستایشی گه‌لی توركیا و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی كرد به‌هۆی وه‌ستانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر گوشاره‌كانی ئه‌مریكا و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بتوانێت بۆ ماوه‌ی كورتمه‌ودا گوشار بخاته سه‌ر ژماره‌یه‌ك وڵاتیش ئه‌م كاره پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاتانەی لێده‌كه‌وێته‌وه".