Ruslan Rehimov,Muhammet Ali Kemal
01 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2018
باکو- AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ کە بەسەردانێکی فەرمی لە رووسیایە، لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، ڤلادیمیر پوتین کۆبوویەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کۆبوونەوەکە لە میوانخانەی سەرۆکایەتی باچارۆڤ رووچێ لە شاری سۆچی بەڕێوەچووە و تیایدا پوتین جەختی لەوەکردووەتەوە کە بواری چالاکی هاوبەشەی نێوان ئازەربایجان و رووسیا فراوانە و لەبەرئەوەشە کە بە بەردەوامی لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤدا کۆدەبێتەوە.
هاوکات پوتین پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی بە هاوبەشیی ستراتیژیی ناوبردووە و رایگەیاندووە "پەیوەندییەکانمان لە هەریەک لە رووەکانی سیاسیی و ئابوورییەوە لە گەشەکردندایە. لەماوەی ساڵی رابردوودا قەبارەی بازرگانیی نێوانمان لەسەدا ٣٤ و تەنانەت زیاتریش بەرزبووەتەوە. ئەمە ئاماژەیەکی زۆر باشە. بەڵام هەمیشە بابەتگەلێکمان بۆ باسکردن هەیە. زۆر خۆشحاڵبووم بەوەی بانگێشتەکەمت پەسەند کرد و سەردانی رووسیات کرد".
لای خۆشییەوە عەلیێڤ ئاماژەی بەوەکردووە کۆبوونەوە بەردەوامەکانیان لەگەڵ رووسیا گوڕی داوەتە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.