Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
09 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە قودس پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری کازاخستان، نورسوڵتان نازارباییڤ، سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ و سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون، ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەستکەوتوون، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ ژمارەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنیی سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی قودس ئەنجامداوە.
لەو چوارچێوەیەشدا و بەپێی زانیارییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەردۆغان پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری کازاخستان، نورسوڵتان نازارباییڤ، سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ و سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون، ئەنجامداوە.
له و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیانه‌دا سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌وڵی حكوومه‌تی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل كاریگه‌ری نه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی پێگه‌ی ئه‌و شاره‌ی كرده‌وه كه به‌لای موسوڵمانانه‌وه پیرۆزه.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، له په‌یوه‌ندیه تهلهفۆنیهكاندا باسی له‌وه كرد كه رێگای ئاشتیی و سه‌قامگیری بوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری فه‌ڵه‌ستینه كه سنووره‌كانی ساڵی 1967 بێت و پایته‌خته‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی قودس.
هاوكات له په‌یوه‌ندیه تهلهفۆنیهكاندا ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه گرنگه لووتكه‌ی نائاسایی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، كه رۆژی چوار شه‌ممه، 13ی كانوونی یه‌كه‌م له ئیستانبوڵ سازده‌كرێت و توركیا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌م قۆناغه‌ی رێكخراوەکە به‌شداری تێدا ده‌كات، هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش بخاته‌ڕوو.
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌ردۆغان و ماكرۆن له‌باره‌ی قودس
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كانی قودس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی ئه‌مڕۆی نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل بۆ ناوچه‌كه نیگهرانبهخشه.
لای خۆیه‌وه، سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پاراستنی پیرۆزیی و پێگه‌ی مێژوویی قودس ئه‌ركی هه‌موو مرۆڤایه‌تیه.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵه‌یەی ئه‌مریكا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه به ئیسرائیلیشه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرنگیی نیشاندانی هەڵوێستی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد له‌و بابه‌ته هه‌ستیاره‌دا.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ماكرۆن، وێرای تاوتوێکردنی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مریكا دووباره چاو به بڕیاره‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه و جێبه‌جێی نەکات، هاوڕاشبوون له‌باره‌ی خستنه‌گه‌ڕی ههوڵوتهقهڵڵای هاوبه‌ش و هاریكاری نزیك له‌باره‌ی پرسی قودس.