Hülya Çorakçı Ertan,Hemın Othman Mohammed
09 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2017
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ناتوانرێت قه‌ده‌ری قودس بخرێته ده‌ستی ده‌وڵه‌تێكی داگیركا‌ر كه له 1967ه‌وه به‌بێ یاسا و ره‌وشتێك خاكی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان داگیر ده‌كات. ئه‌وه ناوده‌نرێت به راده‌ستكردنی به‌رخێك به گوركێگی دڕنده. با ئه‌وه بزانرێت كه قودس بیلبیله‌ی چاوی ئێمه‌یه. قودس رووگەی یه‌كه‌می ئێمه‌یه. قودس به‌لای ئێمه‌وه هێڵی سووره".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ترەمپ بە بۆچوونی 'من کردم و بوو' دەیەوێ بگاتە جێیەک. دەبێ ببوورێ بەڵام بەڕێوەبردنی جیهان ئاسان نییە. بەهێزبوون ئەم مافەتان پێ نادات. لێرەوە بە تایبەتی بە سەرۆکی وڵاتانی مەزن دەڵێم ئەرکی ئەوان پێکدادان نییە لە جیهان بەڵکو ئاشتییە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''دوێنێ ئەو هەڵمەتەی دەویسترا کە دژی وڵاتەکەمان بەڕێوەببرێت نەیتوانی ببێتە رێگر لەوەی کە جەنگی رزگاریی بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنین و دەوڵەتەکەمان دروستبکەین. ئەمڕۆش هەوڵی هاوشێوە نابنە رێگر لەوەی بگەین بە ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٢٣ و بچینە ریزی پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهانەوە لە دیموکراسی و ئابوورییدا''.