Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
09 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئیسرائیل وڵاتێکی داگیرکارە. لە ئێستادا لەرێگەی پۆلیسەکانییەوە، لەرێگەی پیادەکردنی تیرۆرەوە لاوان و منداڵانی ئەوی(فەڵەستین) دەکاتە ئامانج، بە فڕۆکەی ئێف-١٦ هێرشدەکاتە سەر غەززە. لەلایەکی دیکەوە هێرش دەکاتە سەر فەڵەستین، لەبەر چی؟ گوایە من بەهێزم".
لە میانی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کۆتایی هێنان بە هەفتەی دەستپێشخەری و نوێبوونەوەی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی قودسەوە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان، ویژدان، دادپەروەریی و راستییەکانی ناوچەکەدا، یەکناگرێتەوە. گوتی: "بەم بڕیارە گەورەترین گوزر لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەشێندرا کە ئەمریکاش تیایدا ئەندامە. ئەگەر مێژوو لە دوێنێدا مابێتەوە جێگای داخە، زۆر گرنگە مێژوو بۆ داهاتوو هەڵبگری. بڕیاری ژمارەی ٤٧٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمریکاش واژووی لەسەر کردووە، ئەمریکا بەم دوا بڕیارە دان بەو بڕیارە دانانێت. چۆن شتی وا دەبێت؟ واژووت لەسەر کردووە و ئەمڕۆش هاتووە و نکۆڵی لەو واژووە دەکات. تەنانەت ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشیشی بەهەند وەرنەگرتووە و کە وڵاتانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دانەنێت لە بەرچاوی (ئەو وڵاتانە) نابێتە جێی متمانە و باوەڕ پێکردن. کەس لە سەرووی یاسا نییە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئاماژە دان بەوە کە ئیسرائیل وڵاتێکی داگیرکارە، گوتی: "لە ئێستادا لەرێگەی پۆلیسەکانییەوە، لەرێگەی پیادەکردنی تیرۆرەوە لاوان و منداڵانی ئەوی(فەڵەستین) دەکاتە ئامانج، بە فڕۆکەی ئێف-١٦ هێرشدەکاتە سەر غەززە. لەلایەکی دیکەوە هێرش دەکاتە سەر فەڵەستین، لەبەر چی؟ گوایە من بەهێزم''.
ئەردۆغان رەخنەی لە سەرۆکی ئەمریکا،دۆناڵد ترەمپ گرت و گوتی: "ترەمپ بە بۆچوونی 'من کردم و بوو' دەیەوێ بگاتە جێیەک. دەبێ ببوورێ بەڵام بەڕێوەبردنی جیهان ئاسان نییە. بەهێزبوون ئەم مافەتان پێ نادات. لێرەوە بە تایبەتی بە سەرۆکی وڵاتانی مەزن دەڵێم ئەرکی ئەوان پێکدادان نییە لە جیهان بەڵکو ئاشتییە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە دوێنێ ئەو هەڵمەتەی دەویسترا کە دژی وڵاتەکەیان بەڕێوەببرێت نەیتوانی ببێتە رێگر لەوەی کە جەنگی رزگاریی بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنین و گوتی : "دەوڵەتەکەمان دروستبکەین. ئەمڕۆش هەوڵی هاوشێوە نابنە رێگر لەوەی بگەین بە ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٢٣ و بچینە ریزی پێشکەوتووترین وڵاتانی جیهانەوە لە دیموکراسی و ئابوورییدا''.