Mazın Asad
09 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل بەرامبەر ئەو خۆپێشاندەرە فەڵەستینیانەی پرۆتێستۆی بڕیاری قودس دەکەن، رایگەیاند: "بە توندی ئیدانەی ھێزی بێشوماری ئیسرائیل دەکەین کە بەرامبەر بە خۆپێشاندەرانی فەڵەستینی بەکاری دەھێنێت".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەو خۆپێشاندانانە کرد کە دوای بڕیارەکەی قودس ھاتە ئاراوە کە پێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل بەرامبەر بەو فەڵەستینیانەی خۆپێشاندان(لەبارەی قودس) ئەنجام دەدەن، چوار کەس گیانی لەدەست دا و سەدان فەڵەستینی دیکەش بریندار بوون. بەو ھۆیەوە زۆر خەمبار و نیگەرانین. بە توندی ئیدانەی ھێزی بێشوماری ئیسرائیل دەکەین کە بەرامبەر بە خۆپێشاندەرانی فەڵەستینی بەکاری دەھێنێت".