Yusuf Hatip,Ramal Abdullah Mahmood
10 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هێرشە تیرۆریستیەکەی شەوی رابردووی شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین، بەتوندی ئیدانە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، نیگەرانن لە بیستنی هەواڵی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە رێگای هێرشکردن بە هاوەن لە ناوچەیەکی چیایی-یەوە بۆ سەر گەڕەکێکی شارۆچکەکە و گیانلەدەستدانی دوو منداڵی برا بەمهۆیەوە و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە کە برینی پێنجیان سەختە و ژن و منداڵیشیان لەنێو دان.
لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە "بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونە دەکەین کە هاووڵاتییانی سڤیلی کردۆتە ئامانج. داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە تورکیا لە هەماهەنگی و هاوکاریدایە لەگەڵ گەل و حکوومەتی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".