Ayşe Şensoy,Hemın Othman Mohammed
09 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2017
تاران - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گەڵ وه‌زیری ناوخۆی ئێران، عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فازیل، گه‌یشته تاران.
سۆیلو و شاندی یاوه‌ری، له فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئاباد، له لایه‌ن جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران، حوسه‌ین زوڵفیقاری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئه‌منیی، مه‌نسور عیسافهندی و باڵیۆزی توركیا له تاران، رەزا هاكانهوه پێشوازیان لێكرا.
هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی تورکیا، سه‌لامی ئاڵتنۆك و فه‌رمانده‌ی گشتیی جه‌ندرمه، عاریف چه‌تین یاوه‌ری سۆیڵو ده‌كه‌ن.