Enes Kaplan,Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیستانبوڵ لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆدەبێتەوە. هەردوو سەرۆک بەر لە کۆبوونەوەیان، بەشداریی لە رێوڕەسمی تەواوبوونی بەشی دەریای پرۆژەی تەوژمی تورک، دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان و پوتین پێشهاتەکانی سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ، تاوتوێ بکەن.
بەهۆی تەواوبوونی ئەو بەشەی پرۆژەی بۆری گازی سرووشتیی تەوژمی تورک، کە دەکەوێتە نێو دەریاوە، ئەمڕۆ رێورەسمێک لە ئیستانبوڵ بە بەشداریی ئەردۆغان و پوتین بەڕێوەدەچێت.
پرۆژەی تەوژمی تورک کە گازی سرووشتی رووسیا دەگەیەنێتە تورکیا، لە دوو بۆری کە بەژێر دەریای رەشدا دەڕوات، تێدەپەڕێت. هێڵی یەکەم گازی سرووشتی دەگەیەنێتە تورکیا و هێڵی دووەم بۆ ئەورووپایە.