لە پارێزگای دەنیزلی تورکیا فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان کەوتە خوارەوە
- پاێزگاری دەنیزلی، حەسەن کاراهان ئاشکرایکرد لە ناوچەی باشکارجی لە شارۆچکەی مەرکەزئەفەندی، فرۆکەیەکی مەشق و راهێنان کەوتووەتە خوارەوە و تیمەکان ئاڕاستەی ناوچەکە کراون.
Denizli
دەنیزلی - AA
پارێزگاری دەنیزلی، حەسەن کاراهان ئاشکرایکرد لە ناوچەی باشکارجی لە شارۆچکەی مەرکەزئەفەندی، فرۆکەیەکی مەشق و راهێنان کەوتووەتە خوارەوە و تیمەکان ئاڕاستەی ناوچەکە کراون.
لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، حەسەن کاراهان، باسی لەوەکرد فڕۆکەکە دوو کەسی تێدابووە و لە فڕۆکەخانەی ئایدن چڵدرەوە فڕیووە.
کاراهان رایگەیاند: "هێشتا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نازاندرێت کە بەهۆی کەشوهەواوە بووە یان لەبەر هۆکارێکی تەکنیکی کەوتووەتە خوارەوە. لە ئێستادا هەوڵدەدرێت تیمەکان بگەنە شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە. تیمەکانی هەریەک لە فڕۆکەوانیی مەدەنی، ئافاد و تیمەکانی دیکە لە هەوڵی گەیشتن بە شوێنی رووداوەکەدان".