توركيا

ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا ئازاد دژ بە گرووپێکی چەتە لە عەفرین

- سوپای سووریای ئازاد بە پشتیوانی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە دژی ستەمکردن لە خەڵکی عەفرین و دزیکردن و ئەنجامدانی کاری چەتەیی لە لایەن رێکخراوی تاوان, دەستیپێکرد.

Abdullah Shukur  | 19.11.2018 - نوێکردنەوە : 20.11.2018
ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا ئازاد دژ بە گرووپێکی چەتە لە عەفرین

Ankara

ئەنقەرە - AA

سوپای سووریای ئازاد بە پشتیوانی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە دژی ستەمکردن لە خەڵکی عەفرین و دزیکردن و ئەنجامدانی کاری چەتەیی لە لایەن رێکخراوی تاوان, دەستیپێکرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی ئاسایشی ناوچەکە وەرگیراون، ھێزە خۆجێیەکانی سوپای سووریای ئازاد بە پشتیوانی سوپای تورکیا، ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە چەتەی ئەبو حەولە کە نزیکەی ٣٠٠ کەس دەبن، دەستپێکردووە.

راشگەیەنرا کە ئەو گرووپە چەتەیە کاری دزی و تاوان و چەتە و ستەم لە بەرامبەر خەڵکی عەفرین ئەنجام دەدات.

بەم ھۆیەوە ئۆپەراسیۆن بەرامبەر سەرۆکی گرووپی شوھەدا شەرقییە، عەبدولرەحمان ئەلحوسێن کە ناوە خوازراوەکەی ئەبو حەولەیە و ھەروەھا گرووپە چەتەکەی دەستیپێکردووە.

راشگەیەنرا کە ئەو گرووپە بە پشتیوانی ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە، ئامانجی تێکدانی ئەو سەقامگیرییە کە لەلایەن تورکیا لە ناوچەکەدا دەستەبەر کراوە.

ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریای ئازاد بەھۆی ئەوەی کە ئەندامانی ئەو گرووپە چەتەیە، خەڵکی سڤیلیان لە نێو بینایەی شارۆچکەکە کردووەتە قەڵغان بۆیە بە ھێواشی بەڕێوە دەچێت.

ئەو گرووپە چەتەیە لە دوو خاڵی جیاوازی ناوەندی عەفرین گەمارۆدراون و کارەکانی گواستنەوەی خەڵکی سڤیل بەردەوامە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın