İlkay Güder,Muhammet Ali Kemal
07 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
تاران- AA
لووتکەی سێقۆڵیی تورکیا-رووسیا-ئێران کە تایبەتە بە تاوتێکردنی دۆخی سووریا بە بەشداریی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دەستیپێکرد.
لووتکەی سێقۆڵیی تورکیا-رووسیا-ئێران لەبارەی سووریاوە لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکەکان لە ئێران، بە میوانداریی سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی بەڕێوەدەچێت.
بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ ناکۆکییەکانی سووریا، ئەو هەوڵە هاوبەشانەی پێکەوە لەچوارچێوەی میکانیزمی ئاستانا و پرۆسەی سیاسییدا دراون، لەمیانی لووتکەکەدا تاوتوێدەکرێن.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو پێشهاتانە دەکرێت کە لووتکەکەی نیساندا کە لە ئیستانبوڵ سازکرا، باسکرابوون و هەروەها ئەو هەنگاوانە دەستنیشان دەکرێن کە دەکرێت لە داهاتوودا بنرێن.