Enes Kaplan,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
22 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سبەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان لە ساڵی ٢٠١٩دا ئەنجامدەدەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی سەردانە یەک رۆژییەکەیدا بۆ مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەرکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، وەزیرە پەیوەندییدارەکانی هەردوو وڵات و کاربەدەستە حکوومییەکان، کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان ئەنجام بدەن.
ئەردۆغان و پوتین لە کۆبوونەوەکەیاندا بیروڕا سەبارەت بە ژمارەیەک بابەت ئاڵوگۆڕ دەکەن، لەسەروو هەمووشیانەوە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا و بابەتی سووریا، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک بابەتی هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتیش تاوتوێ بکەن.
- ئه‌ردۆغان و پوتین لە میانی ساڵی ٢٠١٨‌دا، ٢٥ كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كۆی كردوونه‌ته‌وه ئه‌ردۆغان و پوتین له ساڵی ٢٠١٨‌دا ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ندین ته‌وه‌ری جیاواز له سه‌روویانه‌وه ره‌وشی سووریا ئه‌نجام داوه.
ساڵی رابردوو هه‌ردوولا، حەوت كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و ١٨ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها له شه‌ش لووتكه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.
جگه له‌و كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیانه ئه‌ردۆغان و پوتین له رێوڕه‌سمی سەدهمین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی یەکەم له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نساش ماوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆیان كرد.