Mazın Asad
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2016
کۆمکاری عەرەبی بەشداریکردنی شاندێکی لە کۆبوونەوەی پاریس لەبارەی داھاتووی موسڵ ئاشکرا کرد کە وا بڕیارە سبەی لەسەر ئاستی وەزیران بەڕێوە بچێت.
گوتەبێژی کۆمکاری عەرەبی مەحمەد عەفیفی لە نووسراوێکدا رایگەیاند کۆمکاری عەرەبی داوەتی کۆبوونەوەکە کراوە کە سبەی لە پاریس لەبارەی چارەنووسی سیاسی موسڵ ئەنجام دەدرێت.
عەفیفی ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆمکاری عەرەبی بە سەرۆکایەتی جێگری سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی حوسام زەکی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات و راشیگەیاند کۆمکاری عەرەبی لەبارەی گرتنی رێوشوێنی پێویست بۆ خەڵکی سڤیل لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکان و داھاتووی موسڵ بۆچوونی لە کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو.
سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبو غێت رۆژی دووشەممەی رابردوو لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە دا کە کۆمکاری عەرەبی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ پشتگیری لە ئیدارە و گەلی عێراق دەکات و ھیوای سەرکەوتنی لە ئۆپەراسیۆنەکە خواستبوو.
جێگەی باسە لە کۆبوونەوەکە بێجگە لە ئەمریکا، یەکێتی ئەورووپا و تورکیا، نزیکەی ٢٠ وڵاتی دیکە بەشدار دەبن کە پێشبینی دەکرێت وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا یان مارک ئایروڵت و وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراھیم جەعفەری سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە بکەن.