Hemin Hüseyin
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2017
هەولێر-AA
شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بە پێنج خاڵ کرد کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون.
لە راگەیەنراوە هاوبوشەکەدا هاتووە:
خاڵی یەکەم: بەھێزکردنی زیاتری پەیوەندی نێوان ھەردوولا بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ھەماھەنگی لەسەر ھەڵوێستە سیاسییەکان بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان.
خاڵی دووەم: باشکردنی بژێوی و گوزەرانی ھاووڵاتییان لە رێگەی کۆتاییھێنان بە سیستمی پاشەکەوتی مووچە.
خاڵی سێیەم: ریفراندۆم وەک ھەنگاوێک بۆ سەربەخۆیی بە ناوچە کوردستانییە دابڕاوەکانەوە مافێکی سروشتی خەڵکی کوردستانە، بەڵام ئەم پرسە پێویستی بە کۆدەنگی سیاسی و بنەمای یاساییە لە رێگەی ئاساییکردنەوەی بێ مەرجی پەرلەمان.
خاڵی چوارەم: ھیچ لایەک نابێت پرسی ریفراندۆم وەک دەستکەوت یان موزایەدەی سیاسی بۆ خۆی بەکاربهێنێت لە رێگەی فەرزکردنی ئیرادەی تاکلایەنەوە.
خاڵی پێنجەم: ریفراندۆم بکرێتە ھۆکار بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کورد و یەکڕیزی نیشتیمانی و گفتوگۆی نێوان ھێزە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری سەرجەم کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێم، بە کێشەی یاسایی سەرۆکایەتی ھەرێمەوە.