سياسەت

کاردانەوەی کەنەدا لەھەمبەر رەوشی سوودان

- وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا: "ئەنجوومەنی راگوزەری سەربازیی لە سوودان، نایاساییە".

Zana Natık Kerem  | 13.04.2019 - نوێکردنەوە : 14.04.2019
کاردانەوەی کەنەدا لەھەمبەر رەوشی سوودان

İstanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند کە گرنگە سوپای سوودان خۆی لە کاروباری سیاسی دووربخاتەوە، بۆ ئەوەی حکوومەتێکی مەدەنی لە سوودان پێکھێندرێت.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا کاردانەوەی نیشانداوە لە ھەمبەر رەوشی ئێستای سوودان و ئاماژەی بەوە داوە، کە قۆناغی راگوزەری بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی مەدەنی لە سوودان کارێکی پێویستە و کەنەدا لە نزیکەوە چاودێری رەوشی ئێستای سوودان دەکات.

بەپێی راگەیەندراوەکە، وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا گوتوویەتی: "پشتیوانی لەو راگەیەندراوەی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەفریقیا دەکەین کە تیادا دانی بەوەداناو، ئەنجوومەنی راگوەزری سەربازیی لە سوودان، نایاساییە و پێچەوانەی بنەماکانی یەکێتیی ئەفریقیایە".

لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا داوای کردووە کە باری لەناکاو لە سوودان ھەڵبگیردرێت و سەرجەم ئەو کەسانەش ئازادبکرێن کە بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە لەبەر ھۆکاری ئەمنی، باڵیۆزخانەی کەنەدا لە خەرتووم داخراوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، ھۆشداری دراوەتە ھاووڵاتییانی کەنەدا لەوەی لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت، گەشت نەکەن بۆ سوودان.

دوای ئەوە سوپای سوودان دەستی بەسەر حکوومەتی ئەو وڵاتەدا گرت، وەزیری بەرگری سودان، عەوەز بن عۆف وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی راگوزەری سەربازیی سوێندی یاسایی خوارد، بەڵام ٢٤ کاتژمێر بەسەر سوێندخواردنەکەیدا تێنەپەڕی و دەستی لەکارکێشایەوە.

دوێنێ ھەینی جەنەراڵ عەبدولفەتاح ئەلوبرھان وەک سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی راگوزەری سوودان، سوێندی یاسایی خوارد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın