ناتانیاهو: "ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پیرۆزباییان لێکردم"
- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو: "بەبۆنەی سەرکەوتنم لە هەڵبژاردنەکان ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پیرۆزباییان لێکردم".
Quds
قودس- AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو ئاشکرایکرد کە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا، پیرۆزباییان لێکردووە.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆت بڵاویکردەوە، بێنیامین ناتانیاهو لە میانی گوتارێکدا لە ئاهەنگی سەرکەوتنی پارتەکەی لە شاری قودس گوتی: "بەبۆنەی سەرکەوتنم لە هەڵبژاردنەکان ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پیرۆزباییان لێکردم".
بێنیامین ناتانیاهو خۆی لەوە بەدوور گرتووە کە ناوی ئەو سەرکردانەی پیرۆزباییان لێکردووە بدرکێنێت و رایگەیاندووە "باسی سەرکردەی یەک دوو وڵاتی عەرەبی ناکەم، بە پێچەوانەوە باسی سەرکردەی زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی دەکەم".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئیسرائیلیان کردووەتە هێزێکی گەردوونی و گوتی: "دەرفەتێکی ناوازەمان لە پێناو ئاشتی لە داهاتوودا لەبەردەمدایە، ئیسرائیلمان بۆ هێزێکی جیهانیی گۆڕی".
ئه‌گه‌ری زۆره بێنیامین ناتانیاهو كه توانیوویه‌تی پشتگیری چوار پارتی راستڕه‌و به‌ده‌ست بهێنێت لە په‌رله‌مان لە لایەن سه‌رۆکی ئیسرائیل، رئوڤێن ریڤلین رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
- پرۆسه‌ی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل به‌رده‌وامه
به تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به رێگای فه‌رمی و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌بیندرێت كه وڵاتانی عه‌ره‌بی له سه‌روویانه‌وه وڵاتانی كه‌نداو وه‌ك بڵێی له كێبڕكێدان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له كاتێکدا راستڕه‌وترین حكوومه‌ت له مێژووی ئیسرائیل‌دا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته.
له كاتێكدا خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ك "داگیركه‌ری خاكی فه‌ڵه‌ستین و خاكی دیكه‌ی عه‌ره‌ب" بۆ ئیسرائیل ده‌ڕوانن ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج به‌ره‌وپێشچوونی خێراتری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به تایبه‌ت له‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا له رێگای بانگهێشتنامه، سه‌ردان، كۆبوونه‌وه، راگه‌یه‌ندراو و چالاكییه‌كانه‌وه.