Sarmand Hameed
24 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، حکوومەتی هەرێم دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە سەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی، بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم رۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن".
مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە سەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان.