Sarmand Hameed
24 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "هه‌رێمى كوردستان وه‌ک هه‌ميشه به لانكه و سهرزهمينى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى ده‌مێنێته‌وه و به‌هاكانى مرۆڤايهتیی هه‌موومان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه".
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جه‌ژنی له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيح پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە "جه‌ژنی له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيح سڵاوى خواى لێبێت له هه‌موو خوشک و برايانى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ته‌واوى جيهان پيرۆز ده‌كه‌م".
نێچیرڤان بارزانی هيوای خواستووە ئه‌م جه‌ژنه به خێر و خۆشى بۆ ته‌واوى مرۆڤايهتیى بگه‌ڕێته‌وه و ئاشتى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان نووسیوویەتی "خۆشحاڵين كه هه‌موومان پێكه‌وه له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاووڵاتيیانى مه‌سيحيماندا ئه‌م جه‌ژنه ده‌گێڕين".
نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی داوەتە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ک هه‌ميشه به لانكه و سهرزهمينى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى ده‌مێنێته‌وه و به‌هاكانى مرۆڤايه‌تى هه‌موومان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه.
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی هه‌رێمى كوردستاندا هاتووە "كريسمس له هه‌موو لايه‌ک پيرۆز بێت، هیوادارم جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له دۆخێکی باشتردا و دوور له په‌تا و ناخۆشی بێنه‌وه".