25 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2021
عێراق - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای لەو کریستیانانە کرد کە بەهۆی پێشهات و رووداوەکانەوە عێراقیان جێهێشتووە بگەڕێنەوە وڵاتەکە، و جەختی لە پێویستی دیالۆگ لە پێناو بنیاتنانی داهاتووی سەرجەم عێپاقییەکان، کردەوە.
مستەفا کازمی لە میانی بەشدارییکردنی لە قوداسی کریستییانەکان کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا لە کڵێسای مار یوسف لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "دیالۆگ چارەسەرە بۆ بنیاتنانی داهاتوو بۆ عێراقییەکان، بەڵام کەسانێک هەن هەوڵیان داوە پێکەوەژیان بکەنە لاوازی، ئێمە هیچ رێگەیەکمان نییە جگە لە دروستکردنی هیوا".
مستەفا کازمی گوتیشی: "کریستیانەکانی عێراق رۆڵێکی گەورەیان هەیە، پێویستە هان بدرێن بۆ مانەوە و گەڕانەوەی ئەوانەی کە کۆچیان کردووە".
بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق کە مانگی ئاداری رابردوو بڵاوی کردبووەوە، لە کۆی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کریستیان کە بەر لە ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراق بوون، لە ئێستادا تەنها ٢٥٠ هەزار کەسیان لە وڵاتەکەدا ماونەتەوە.
هەر بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنەکە، لەکاتی حوکمڕانی داعش لە شاری مووسڵ لە ماوەی نێوان ٢٠١٤-٢٠١٧، ١٣٠ هەزار کریستیان کۆچیان کردووە، ١١٥ی دیکە کوژراون و ١٦١ ی دیکە رفێندراون.