Sarmand Hameed
25 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح رایگەیاند، کریستیانەکان پێکھاتەی رەسەنی ئەم نیشتمانەن، و پێکەوە بەرگریی لە بەھاکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاوەدانی دەکەین.
بەرھەم ساڵح بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسێح، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرکۆماری عێراقدا ھاتووە: "پیرۆزبایی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە کریستیانەکان دەکەم، بە ھیوای خۆشی و شادییان".
بەرھەم ساڵح راشیگەیاندووە "پەیامی حەزرەتی مەسیح بۆ خۆشەویستی و رێزی مرۆڤ ھەوێنی بەدیھینانی دادپەروەریی و لێبوردەییە".
سەرکۆماری عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە کە کریستیانەکان پێکھاتەی رەسەنی ئەم نیشتمانەن، و پێکەوە بەرگریی لە بەھاکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاوەدانی دەکەین.