Zana Natık Kerem
25 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاماری حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە میانی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و راشیگەیاند کە چەند لیژنەیەکی، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن، پێکھێناوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، خالید محەننا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا کە ئەمساڵ بە بەردوارد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٠٩ حاڵەتی خۆکوشتنیان تۆمارکردووە و گوتی: "لە میانی ئەم ساڵدا، ٧٧٢ حاڵەتی خۆکشتمان تۆمارکردووە، لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٦٦٣ حاڵەتی خۆکشتنمان تۆمارکردبوو".
خالید محەننا باسی لەوەشکردووە کە لە ساڵی ٢٠١٦وە، حاڵەتەکانی خۆکشتن لە عێراق زیادیان کردووە و گوتی: "لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن گەیشتبووە ٣٩٣ حاڵەت و لە ساڵی ٢٠١٧دا، گەیشتبووە ٤٦٢ حاڵەت و لە ساڵی ٢٠١٨دا، گەیشتبووە ٥٣٠ حاڵەت و لە ساڵی ٢٠١٩دا، گەیشتبووە ٦٠٥ حاڵەت".
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، خالید محەننا راشیگەیاندووە کە چەند لیژنەیەکییان، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن، پێکھێناوە.